بانگکرانی موعەید ساعێدی لە لایەن دادگای تاوانەکانی شاری سنە
دوشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۲   |  11-12-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاشم ساعدی، باوکی سارینا ساعدی مێرمنداڵی گیانبەختکردووی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”، لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی بڵاوی کردۆتەوە کە کوڕەکەی بەناوی “موعەید ساعدی”، لەلایەن دادگای تاوانەکانی شاری سنە بانگ کراوە.
بەپێی ئەم بانگکرانە، موعەید ساعدی دەبێ ڕۆژی ٣٠ی سەرماوەز بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی» لە لقی ١٠٨ی ئەم دادگایە ئامادە بێت. شایانی باسە کە هاشم ساعدی، دانیشتووی شاری سنەیە و پوشپەڕی ئەم ساڵ لە لایەن دادگای تاوانەکانی دووی شاری بۆکان بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی گشتی» بە شەش مانگ و نیو بەندکران و لێدانی ٤٠ زەربە شەلاق سزا درابوو.