فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگکرانی ١٠ چالاکی کرێکاری لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە
دوشەممە ۰۱-۱۱-۱۴۰۳   |  20-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ١٠ کەس لە چالاکانی کرێکاری شاری سنە، بۆ بەشی هەواڵگری ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەر یەک لە “ٚفەردین ڕەحیمی، مۆحسین حسێن پەناهی، ئێقباڵ شەعبانی، نامیق باباخانی، مەجید مەجیدی، غالب حسێنی، ئارمان سەلیمی، قانع خاتری، شەهریار ئۆسکویی و عەبدوڵڵا خەیرئابادی” لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە. شایانی باسە، ئەم کەسانە دوای بانگ کرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و چەندین کاژێر لێپرسینەوە، پێیان ڕاگەیەنراوە مافی بەشداریکردنیان لە هیچ ڕێورەسمێک و بڵاو کردنەوەی بابەتیان لە دژی نیزام نیە و هەروەها هەڕەشەی دەستبەسەر کردن و زیندانی کردنیان لێ کراوە.