بانگکرانی ١٢ تازەلاوی خەڵکی ورمێ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم
هەینی ۰۸-۰۱-۱۴۰۴   |  28-03-2025

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خاكەلێوەی ١٤٠٤، “مەتین جەعفەری، پێژمان جەعفەری، سینا خەلیانی، یووسف قەلەندەری، یووسف عەلیڕەزایی، میلاد عەبدیلزادە، مەتین عەبدیلزادە، ژێهات عەلیڕەزایی، فەیسەڵ عەلیڕەزایی، مانی تەوارە، فەرزین خووبی و ئاكام قوربانتاج”، دوازدە تازەلاوی خوار تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵكی گوندی نەناسی سەر بە ورمێ، لە لایەن ئیتلاعاتی پادگانی گوندی زێوەی مەرگەوەڕ بانگ کراون و هەڕەشەیان لێ كراوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، بانگكرانی ئەم منداڵانە لە پەیوەندی لەگەڵ بەشداریكردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆز بووە و دوای ئامادەبوونیان لەم ناوەندە ئەمنییە، هەڕەشەیان لێ كراوە. شایانی باسە، ئەم كەسانە دوای چەند كاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشە و وەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد كراون.