
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ١٥ کەس لە چالاکانی سنفی مامۆستایانی شاری سنە، لە لایەن لقی ١٠٩ی دادگای کەیفەری دووی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی” بانگ کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی بانگ کراوەکان بریتیە لە: “محەمەدرەزا مورادی، سەڵاحەدین حاجی میرزایی، بێهزاد قەوامی، سەیدغیاس نیعمەتی، رەزا تەهماسبی، شەهریار نادری، ئارام ئیبراهیمی، سادق کەنعانی، مەجید کەریمی، موختار ئەسەدی، فاتمە زەندکەریمی، نەسرین کەریمی، فەیسەڵ نوری، رزگار حەیدەری و کۆروش عزەتی ئەمینی”. شایانی باسە، ئەم چالاکانە پێویستە لە رێکەوتی ١٩ی جۆزەردان بۆ پێشکەشکردنی کۆتا بەرگریەکانیان لە دادگای ئاماژە پێدراو ئامادە بن. پێشتر دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە لە رێکەوتی ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بە پشتبەستن بە بەشداری ئەم کەسانە لە گردبوونەوە ناڕەزاییەکانی مانگی جۆزەردانی ١٤٠١، داوای سزادانی ئەوانی کردبوو.