فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگکرانی چوار ئەندامی یەکێتی ماموستایانی شاری سنە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم
شەممە ۰۸-۰۶-۱۴۰۴   |  30-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، چوار ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی شاری سنە بەناوەکانی “لوقمان ئەفزەلی، سەلاح حاجی میرزایی، مەجید کەریمی و نەسرین کەریمی” کە بەم دواییانە لەگەڵ یاسای قورسی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان بەرەو ڕوو بوونەوە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی فەرجا بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لێکراوە.
بانگکران و لێپرسینەوە لەم مامۆستایانە دوابەدوای بانگەوازی کۆمیتەی خەڵکیی پشتیوانی لە مامۆستایان بۆ بەڕێوەبردنی شاخەوانی ناڕەزایەتیی لە سنە هاتووەتە ئاراوە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی هەینی ٧ی خەرمانان، ئەم شاخەوانییە بە بەشداریی بەرینیی هاووڵاتییان، چالاکانی مەدەنی و گرووپەکانی شاخەوانی ئەنجام درا و بەشداربووان بە جەخت کردن لە سەر پشتیوانی لە مامۆستایان، ناڕەزایەتیی خۆیان بەرانبەر بە دەرکردنی حوکمی قورس و نابەرابەرانە دژ بە مامۆستایانی کوردستان دەربڕی بوو.