فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگکرانی ڕادا فاتحی لە لایەن دادگای تاوانەکانی شاری سنە
شەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۲   |  15-04-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان لەو بانگهێشتنامەیەی کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خاکەلێوە بەدەستی ڕادا فاتیحی گەیشتووە، هاتووە کە دەبێت ناوبراو هەتا ڕۆژی شەممە ٢٦ی ئەم مانگە لە دادگای تاوانەکانی سنە ئامادە بێت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕادا فاتیحی پێشتر بە فەرمی لە نامەیەکدا کە لە ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوەی ئەم ساڵ بەدەستی گەیشتبوو، بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” ئاگادار کرابووەوە و بانگی ئەم دادگایە کرابوو. ڕادا فاتیحی ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبەری پارەکە دوای دەستبەسەرکرانی دوو برای بەناوەکانی ڕامین و وریا فاتیحی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندرا. ڕامین فاتیحی لە دوای نۆ ڕۆژ دەستبەسەرکران لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات گیانی لەدەست دا و وریا و ڕادا فاتیحیش دوای ٢١ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دادگاییان لە زیندان ئازاد کرابوون.