
چالاکێکی خوێندکاریی خەڵکی ئیسفەهان بۆ جاری دووەم، دوای بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپا لەو شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوە، فەهیمە سوڵتانی خوێندکاری بواری یاسای زانکۆی ئیسفەهان، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا لەو شارە، دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوە نزیکەکان لە بنەماڵەی سوڵتانی، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوە لەلایەن زانکۆی ئیسفەهانەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆسیەکەی بانگکراوە کە بەهۆی ئەوەیکە پەیوەندییەکە لە کاتی ئیداریدا نەبووە نەڕۆیشتووەتە ئەو ناوەندە و دواتر بانگکراوەتە ئیتلاعاتی سپای ئیسفەهان و دەستبەسەر کراوە.
سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی سوڵتانی تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٢ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١، فەهیمە سوڵتانی لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە چوارباخی عەباسی ئیسفەهان دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە. هەروەها ناوبراو مانگی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن لیژنەی ڕێکهێنانی زانکۆی ئیسفەهان، سزای قەدەغەکردنی کاتیی درێژەدان بە خوێندن بۆ ماوەی دوو و نیو تێرمی بەسەردا سەپێندرا.