فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگکران و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیەک لەلایەن ئیتلاعاتی سنەوە
سێشەممە ۱۱-۱۱-۱۴۰۱   |  31-01-2023

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندان کەژاڵ خالیدیان، خەڵکی سنە دوای سەردانی بۆ ئیدارە ئیتلاعات کە لەلایەن ئەم ئیدارەوە بانگکرابوو، دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری سنە، ئەم هاووڵاتییە، لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بانگ کرابووە ئیدارەی ئیتلاعات. هۆکاری بانگکرانی ناوبراو نادیارە و لە ئێستادا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکان بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.