فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگکران و دەستبەسەر کرانی بنیامین ڕەحیم پوور لە لایەن لقی چواری ناوندی جێبەجێ کردنی سزاکان لە شاری سنه
دوشەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۴   |  14-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەكشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بنیامین ڕەحیم پوور هاووڵاتیی تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵكی گوندی “ئەوێهەنگ” و دانیشتووی شاری سنە، دوای بانگكران و چوونی بۆ لقی چواری ناوەندی جێبەجێ كرانی سزاكان لەمشارە، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی سنە گواسترایەوە.
بنیامین ڕەحیم پوور، پێشتر لە ڕێكەوتی ٢٦ی ڕێبەندانی پارەکە، لە لایەن دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “چالاكی دژی حكوومەت” و “چالاكی لە بەرژەوەندی حیزبێکی کوردستانی” حوکمی یەك ساڵ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەكان بۆ شوێنی كارەكەی و بە بەكارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپا گواسترابوویەوە. ئەم هاووڵاتێیە لە كۆتاییدا ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دوای نۆزدە ڕۆژ دەستبەسەركران لە بەندی تاكەكەسی ئیتلاعاتی سپا بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆنی و بەشێوەی كاتی تا كاتیی كۆتایهاتنی دادگاییەكەی ئازاد كرابوو.