بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردان، “زارا نەبیزادە” لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری مەهاباد، دوای بانگ کران و ڕۆیشتن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی زارا نەبیزادە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و دۆخی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوەیەکی ڕوون بەو بنەماڵە خۆ دەبوێرن. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، زارا نەبی زادە پێشتر لە ڕێکەوتی ٤ی بەفرانباری ١٤٠١دا، لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی” و لە کاتێکدا کە دووگیان بوو لەلایەن هێزەکانی ڕژیم ڕفێندرابوو. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.