بانگکردن و دەستبەسەرکردنی لاوێک لە شاری سنە
سێشەممە ۰۲-۰۳-۱۴۰۲   |  23-05-2023
ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی گوڵان هاووڵاتییەک بە ناوی ئارمان مینبەری، خەڵکی گوندی “نییەر”ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، پاش ئەوەی کە لەلایەن دادگای ڕژیم لەو شارە بانگ کراوە و سەردانی ئەو دادگایەی کردووە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.