بانگکردن و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیەکی خەڵکی مەریوان
سێشەممە ۳۰-۰۸-۱۴۰۲   |  21-11-2023
ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەر، عادل پیرۆزی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی سەردۆشی سەر بە شاری مەریوان، دوای بانگکردنی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەستبەجێ دەستبەسەر کرا.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاری ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
ئەو هاووڵاتییە لە پاییزی ساڵی ١٣٩٧ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان سزای ٢ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا.