بانگکردن و هەڕەشەی کوشتن لە بنەماڵەی چالاکێکی سیاسی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری شنۆ
چوارشەممە ۰۸-۰۶-۱۴۰۲   |  30-08-2023
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حامید حوسێنزادە، ٥٠ ساڵە و خەڵکی گوندی ” شاوانە” سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بانگکراوە و هەڕەشەی کوشتنی خۆی و بنەماڵەکەی لێکراوە. ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ هەڕەشەیان لەم بنەماڵەیە کردووە کە ماڵەکەیان بەسەردا دەڕووخێنن و دەست بەسەر سامانەکەیاندا دادەگرن، هەروەها باوکی ئاکام حوسێنزادە ئاگادار کراوەتەوە کە لە ئەگەری بەردەوام بوونی چالاکییەکانی کوڕەکەی، دەبێت بە زووترین کات وڵاتی ئێران بەجێبهێلن. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پێشتریش لە مانگی خاکەلێوەی پارەکە، حامید حوسێنزادە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری شنۆ دەستبەسەر و بۆ ماوە مانگێک لە ژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی لە دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندەدا بووە.