بانگکردن و هەڕەشە لە ئەندامانی سەندیکای شیرکەتی واحید
هەینی ۰۸-۱۱-۱۴۰۰   |  28-01-2022
سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحیدی ئۆتۆبووسڕانیی تاران ڕایگەیاند کە چەندین کەس لە ئەندامانی ئەم ڕێکراوە بۆ حەراسەتی شیرکەت و ژمارەیەکی دیکەشیان بۆ پۆلیسی ئەمنییەت بانگ کراون.
بەوتەی سەندیکا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردووداو بەتایبەت بەر لە کۆبوونەوەی ٢٨ی مانگی سەرماوەز لە بەرامبەر شارەداریی تاران و ناڕەزایەتییەکانی دواتر لە ١٨ی بەفرانبار، پۆلیسی ئەمنییەت و حەراسەتی شیرکەتی واحید پەیوەندییان لەگەڵ دەیان کەس لە شۆفیران و ئەندامانی چالاکی سەندیکا گرتووە و هەڕەشەیان لێکردوون.
سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحیدی ئۆتۆبووسڕانیی تاران و گوشار و هەڕەشەی دژبە ئەندامانی ئەم سەندیکایە مەحکووم کردووە و ڕایگەیاندووە کە ناڕەزایەتیی بەکۆمەڵ مافی سەرەتایی هەموو کرێکارانە.