بانگەوازی مانگرتنی کرێکاران لە بەشەکانی خزمەتگوزاری گشتی و دەرمانی لە یونان
پێنجشەممە ۱۵-۰۹-۱۴۰۳   |  05-12-2024

کرێکارانی بەشی دەوڵەتی و خزمەتگوزاری گشتی ئەندام لە کۆنفێدراسیۆنی یەکێتییەکانی کارمەندانی دەوڵەتی یونان “ADEDY” بەنیازن کە لە ڕۆژی هەینی لە سەرتاسەری شارەکانی ئەم وڵاتە، دەست لەکار بکێشنەوە و مان بگرن.
ئامانج لەم هەنگاوە، بردنەسەرێی ئاستی حقووقەکان ڕاگەیەندراوە. کۆنڤێدراسیۆنی «ADEDY» بریتییە لە کرێکارانێ بەشی پەروەردە، چاوەدێری پزیشکی و گۆمۆرکی سەر سنوور. شایانی باسە، ڕێبەرانی ئەم بانگەوازە، هەروەها بە شێوەی هاوکات خۆپیشاندانێکیان لە وەزارەتی دارایی لە شاری “ئاتێن” پایتەختی ئەم وڵاتە ڕێکخستووە.