فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگەوازی ٨٤ رێکخراوە و دامەزراوەی مافی مرۆڤی بۆ ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە لە سێدارەدانی هاووڵاتییانی ئەفغانستانی لە ئێران
پێنجشەممە ۱۵-۰۳-۱۴۰۴   |  05-06-2025

لە سێدارەدانی هاووڵاتییانی ئەفغانستانی لە ئێران بە نسبەت ساڵانی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە ساڵی ٢٠٢٤ لانیکەم ٨٠ هاووڵاتیی ئەفغانی لە ئێران ئێعدام کراون کە بە نسبەت ساڵی ڕابردووی سێ هێندە بووە. لە سێدارە دانەکان لە بێدەنگی میدیاییدا ئەنجام دەدرێت بە شێوەیەک کە لە ٨٠ ئێعدام لە ساڵی ٢٠٢٤ تەنیا شەش دانەیان لە ڕێگای سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕاگەینراون. ئەم ڕەوتە ئەمساڵیش بەردەوام بووە و لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا، لانیکەم ٣٢ هاووڵاتیی ئەفغانستانی لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.
ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە دادگاییکردنەکان، بە تایبەت دادگاییکردنی تۆمەتەکان کە دەتوانێت ببێتە هۆی دەرکردنی سزای لەسێدارەدان، لە سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامیدا بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە بەڕێوەدەچێت و زۆرجار لەسەر بنەمای ئەو دانپێدانانەن کە لە ژێر ئەشکەنجەدا بەدەست هاتوون.
ئێمە واژۆکارانی ئەم نامەیە داوا لە هەموو ڕێکخراو و چالاکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی سیاسی و خەڵک بە گشتی دەکەین کە بە هەر شێوەیەک بێت ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر لە سێدارەدانی هاووڵاتییانی ئەفغانستان دەرببڕن.