بانگەوازی چالاکانی مەدەنی مەهاباد بە مەبەستی بایکۆت کردنی خوێندنگاکان
یەکشەممە ۲۷-۰۱-۱۴۰۲   |  16-04-2023
ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوە، خوێندنگای دوامامناوەندی کچانەی “شافعی و ساڵح شاتری” و هەروەها خوێندنگای سەرەتایێ “ستایش” لە شاری مەهاباد، کەوتەبەر پەلاماری هێرشی شیمیایی و بەهۆیەوە، بە دەیان خوێندکار ژەهراوی بوون و گەیەندرانە نەخۆشخانە.
لەم پێوەندەدا، چالاکانی مەدەنی شاری مەهاباد داوایان لە سەرجەم خوێندکارانی ئەمشارە کردووە کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتیی بەم هێرشانە و هەروەها نەبوونی ئەمنییەتی گیانی خوێندکاران، لەچوونەوە سەر کلاسەکانی دەرس خۆیان ببوێرن و بایکۆتی کەن.