فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگەوازی ۱٦ی ڕەشەمەی شورای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان؛ قوتابیان هێڵی سووری مامۆستایانن
پێنجشەممە ۱۱-۱۲-۱۴۰۱   |  02-03-2023

شورای هەماهەنگی رێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان بە بڵاو کردنەوەی بانگەوازێک داوایان لە سەرجەم مامۆستایان و جەماوەری خەڵک کردووە کە ڕۆژی ١٦ی ڕەشەمە، بەشداری لەو کۆبوونەوە سەرتاسەرییەدا بکەن. بڕیار وایە ئەم کۆبوونەوانە کاتژمێر ١٠ی بەیانی له تاران، لە بەردەم مەجلیسی شورای ئیسلامی  و ناوەندی پارێزگاکان، لە بەردەم ئیدارەی گشتی پەروەردە  و هەروەها لە شارەکان، لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە بەڕێوە بچێت. 

هۆکارەکانی ئەم بانگەوازە دەگەڕێتەوە بۆ “ژەهراوی کردنی زنجیرەیی کچانی قوتابی و نائەمن بوونی قوتابخانەکان”، “دابەزینی بەهای پارەی میللی”، “دەرکردنی حوکمی لێژنەی سەرپێچییە ئیدارییەکان لە دژی مامۆستایان و چالاکانی مەدەنی”، “فرۆشتنی شوێنی پەروەردە، کات بەسەر بردن، خزمەتگوزاری و وەرزشی سەر بە ئیدارەی پەروەردە لە چوارچێوەی پلانی بەرهەمهێنان”، “لابردنی قەدەغە کردنی خوێندن لەسەر ئەو خوێندکارانەی لە مانگەکانی ڕابردوودا دەستگیر کراون”، “مەحکووم کردنی هەڵسووکەوتی خراپ و دەستگیر کردنی هاوکارانی خانەنشین لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی ۹ی ڕەشەمە، و داواکاری ئازاد کردنی خێرای هەموو مامۆستایانی دێرین”، “ئازاد کردنی هەموو مامۆستایانی زیندانی” و … .شورای هەماهەنگی رێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان لەم بانگەوازەدا بە ئاماژە کردن بەوەی کە چەندین ساڵە مامۆستایان بە کەڵک وەرگرتن لە کردارە جیاوازەکان، لەوانە کۆبوونەوە، خۆپیشاندان و مانگرتن داوای جێبەجێ کردنی داواکارییەکانیان دەکەن، دەنووسێت: “بەداخەوە هیچ ئیرادەیەک لە  لایەن دەوڵەت و مەجلیسەوە بۆ وڵام دانەوە بە داواکارییە ڕەواکانی مامۆستایان و خانەنشینان لە ئارادا نییە.”