بانگ کرانی بەکۆمەڵی پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە لایەن دادسەرای زیندانی ئێڤین
هەینی ۲۲-۰۲-۱۴۰۲   |  12-05-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ژمارەیەک لە پارێزەرانی مافی مرۆڤ و چالاک لە دونیای مەجازی، لە لایەن لقی ٧ی داسەرای زیندانی ئێڤینەوە، بە بێ هیچ هۆکارێک بانگ کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “سەمین چراغی، حەسەن یونسی، عەلی مۆجتەهێدزادە، عەلی شەریفزادە، ئەبوولفەزل حەمزە و محەممەدعەلی کام فیرووزی”، لە زومرەی بانگ کراوان بۆ دادسەرای ئێڤینن.