فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگ کرانی سۆهەیلا مۆتاعی لە لایەن دادگای شۆڕشی دێهگولان
هەینی ۲۶-۰۲-۱۴۰۴   |  16-05-2025

بە پێی زانیارییەکان، “سۆهەیلا موتاعی” چالاکی مەدەنی و خەڵکی شاری دێهگولان، بە وەرگرتنی بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری دووی ئەمشارە بانگ کراوە.
بە پێی ئەم بانگهێشتنامەیە کە لە رێکەوتی ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤ دەرچووە، ناوبراو پێویستە لە رێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە دادگای ئاماژە پێدراو کۆتا بەرگری لە خۆیی بخاتەڕوو. بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم چالاکە مەدەنیە بریتین لە “پڕوپاگەندە بە قازانجی گروپ و رێکخراوەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی”. شایانی باسە سۆهەیلا موتاعی پێشتریش بە هۆکاری چالاکییە مەدەنی و ئاشتیخوازانەکانیەوە، لە ژێر گوشاری ئەمنییەتی دابووە و پێشینەی بانگ کران و لێپرسینەوەی هەیە.