بانگ کرانی سەرلەنوێی ئەندامێکی ئەنجومەنی ماموستایانی شاری سنە
دوشەممە ۲۴-۰۶-۱۴۰۴   |  15-09-2025

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٤، سەلاح حاجی میرزایی مامۆستای تەمەن ٤٧ ساڵ و ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی شاری سنە، بۆ جاری دووهەم بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەمشارە بانگ کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو دوای ئامادە بوونی لە دادگا بۆ ماوەیەکی زۆر لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە و لە سەر بەشداریکردن لە هەر جۆرە ڕێورەسمێکی ساڵڕۆژی ژینا ئەمینی لە لایەن لێکۆڵەرە ئەمنیەکان ئامادەبوو لە دادگادا هەڕەشەی لێکراوە. جێگای ئاماژەیە، ئەم کارانە هاوکاتە لەگەڵ ئامادە باشی سەرتاسەری هێزە چەکدارەکان لە شارەکانی کوردستان و کەشی شارەکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا زۆر ئەمنییەتی ڕاگەیندراوە.