بانگ کرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی جوانڕۆ بۆ دادگای ڕژیم لەمشارە
دوشەممە ۲۰-۱۲-۱۴۰۳   |  10-03-2025

جەبار عەزیزی چالاکی مەدەنی و خەڵکی شاری جوانڕۆ، بە تۆمەتی “دووبارە بڵاوکردنەوەی فایلێکی دەنگی و ئاشکراکردنی کەیسەکانی گەندەڵی دارایی لە شارەوانی ڕوانسەر” بانگهێشتی دادگا کراوە.
ئەم بانگهێشتنامەیە دوای سکاڵایەکی فەرهاد تابزەر، سەرۆکی پێشووی شارەوانی ڕوانسەر و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شار دەرچووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، جەبار عەزیزی زانیاری لەسەر دامەزراندنی هاوسەری سەرۆکی شارەوانی بە موچەی مانگانەی ٢٢ میلیون تمەن لە شارەوانی و هەروەها گواستنەوەی نهێنی مانگانە ٦٠٠ میلیون تمەن لە هەژماری شارەوانییەوە بۆ هەژماری پەیمانکارێک بڵاو کردووەتەوە.