بانگ کران و هەڕەشەکردن لە خانەنشینکراوانی فەرمانگەی موخابەراتی پارێزگای ئیلام
چوارشەممە ۰۶-۰۲-۱۴۰۲   |  26-04-2023
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک لە خانەنشینکراوانی فەرمانگەی موخابەراتی پارێزگای ئیلام دوای بەڕێوەبردنی چەند کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە بانگکراون.
ئەم خانەنشینکراوانە دوای بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان و نارەزایەتی دەربڕین بۆ داواکردنی مافەکانیان لەلایەن دادگای پارێزگای ئیلامەوە بانگکراون.
خانەنشینکراوانی فەرمانگەی موخابەراتی ئیلام لە چەند مانگی ڕابردوودا لە بەرانبەر بینایی ناوەندی موخابەراتی پارێزگای ئیلام بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە وەرنەگرتنی حەقدەستەکانیان، زیادکردنی نایاسایی ئاسایشی کۆمەڵایەتی (بیمە) و جێبەجێنەکردنی چەند داواکارییەکی دیکەیان خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.