فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگ کردنی ٥٤ کەس لە پارێزەرانی شاری بۆکان لە لایەن دادگای ئەمشارە
هەینی ۲۳-۰۴-۱۴۰۲   |  14-07-2023

داواکاری گشتی و شۆڕشی دادگای شاری بۆکان، گوشارەکانی بۆ سەر ٥٤ پارێزەری چالاکی ئەم شارە چڕتر کردووەتەوە و لە ئاگادارینامەیەکی فەرمیدا، وابێژیی ئەوەی کردووە کە ئەو پارێزەرانە بەهۆی “بڵاوکردنەوەی وێنە، فیلم و بابەتگەلێکی پێچەوانەی پاراستنی بنەما گشتییەکان” بانگ کراون.
بانگ کرانی ئەم پارێزەرانە لە کاتێکدایە کە لە مانگی خەرمانان و لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، ئەم ٥٤ پارێزەرە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانیی خۆیان لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی و “پابەندبوون بە هەڵسوکەوتی نایاسایی لە لایەن دامەزراوە و ناوەندە حکوومەتییەکانەوە” ئیدانە کردبوو. بەپێی ئەو ئاگادارینامەیە کە بۆ ئەو ٥٤ هاووڵاتییە نێردراوە، پێویستە ئەم پارێزەرانە لە ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕ تاکوو پێنج ڕۆژی دیکە واتە ٢٥ی پووشپەڕ، سەردانی دادگا بکەن و لەوێ ئامادە بن.