بانگ کڕانی هەشت کەس لە چالاکانی بزووتنەوەی سێنفی موعەلیمانی سنە
یەکشەممە ۰۹-۰۲-۱۴۰۳   |  28-04-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەشت کەس لە چالاکانی بزووتنەوەی سێنفی موعەلیمانی کوردستان، لە لایەن شاندی بەرهەڵستکاری پەروەردە و بارهێنانی سنەوە بانگ کراون و هەڕەشەیان لێکراوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەم کەسانە لە هەوڵ دابوون تا هەڵبژاردنی دێمۆکراتیک بەڕێوەبەرن و کۆمەڵگاێ موعەلیمانی سنە، نوێنەرانی خۆیان لە ڕێکخراوە سێنفییەکان دیاری بکەن. پێویستە بوترێ کە ناوی ئەم هەشت کەسە بریتیە لە، “فەرزاد سەفی خانی پوور، فەیسەل نووری، مەجید کەریمی، مێحەدین ڕەیحانی، غیاس نێعمەتی، سەلاح حاجی میرزایی، ڕەزا تەهماسبی و عابد عەباسی.”