بایەخ نەدانی رژیم بە سروشت
یەکشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۱   |  24-07-2022
سەرەڕای هۆشداریی بەردەوامی ئەنجوومەنی “سەوزی چیا”ی مەریوان بە ئیدارەکانی ڕژیم لەو شارە وەک “شارەداری، سەرچاوە سروشتییەکان و فەرمانداری” بۆ ئەوەیکە پاشماوەی هەرەسی دارەکانی نێو شار لە تەنیشت دارستانەکانی ئەو شارە نەڕێژن، بەڵام گویان پێ نەداون.
شارەداریی ڕژیم پاشماوەی هەرەسی ئەو دارانە لە سەرەوەی “زانکۆی پەیامی نوور” دەڕێژێت و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووەوە هەتا ئێستا چەند حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە رویداوە، بە جۆرێک کە لە یەک مانگدا چوار حاڵەت ئاگرکەوتنەوە لەو شوێنە ڕووی داوە.
ئەو شوێنە گونجاو نییە و پێویستە پاشماوەی هەرەسی دارەکانی بۆ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە، بەڵام هەتا ئێستا ئ ەو ئیدارانەی ڕێژیم هیچ هەوڵێکیان بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە نەداوە.