فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بردەوامی مانگرتنی بەربڵاوی کامیۆندارانی و شۆفیر کامیۆنەکانی ماهیروودی خۆراسانی جنووبی
پێنجشەممە ۱۸-۰۲-۱۴۰۴   |  08-05-2025

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مانگرتنی بەربڵاوی کامیۆنداران و شۆفیر کامیۆنەکانی ماهیروودی خۆراسانی جنووبی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی گوڵانی ١٤٠٤ هەروا درێژەی بووە و پێ ناوەتە ناو چوارەمین ڕۆژی خۆیەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شۆفیران بەهۆی ڕاگرتنی زۆر، چوونەسەرەوەی هەزینەکانی ماشێنەکانیان، گران بوونی بەنزین، پارچەی یەدەکی، گران بوونی پێداویستییەکانی ژیان، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و ماوەی چوار ڕۆژە لەئاست پێڕانەگەیشتن بەخواستەکانیان ناڕەزایەتیی دەردەبڕن.