
ڕۆژی هه‌ینی ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، ڕێكخراوی پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی ڕایگه‌یاند، له ساڵی ٢٠٢٥دا به‌راورد به ساڵی ڕابردوو، به ڕێژه‌ی ٤٠ لەسەد ڕووبه‌ڕووی كورتهێنانی پاره‌داكردن بوونه‌ته‌وه.
پرۆگرامی خۆراكی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كورتهێنانی پاره‌داركردنی ڕێكخراوه‌كه زیان به ملیۆنان مرۆڤی سه‌ر زه‌وی ده‌گه‌یه‌نێت كه پشت به هاوكارییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه ده‌به‌ستن. ڕێكخراوه‌كه وتووشیه‌تی، ئه‌مریكا، ئاڵمان و بریتانیا به ڕێژه‌یه‌كی زۆر، پاره‌داكردنی ڕێكخراوه‌كه‌یان كه‌م كردووه و له بری ئه‌وه، پاره‌یان بۆ بودجه‌ی به‌رگریی زیاد كردووه. ئه‌و ڕێكخراوه ده‌شڵێت، هه‌ر یه‌ك له سوورییە، لوبنان، باشووری سوودان، چاد و ئه‌فغانستان زۆرتریان زیانیان به‌رده‌كه‌وێت و هاووڵاتیانیان تووشی برسیه‌تیی ده‌بنه‌وه.