بریندابوونی دوو منداڵ بە هۆی تەقینەوەی مین لە دەرەوەری شاری سنە
هەینی ۰۸-۰۲-۱۴۰۲   |  28-04-2023
بەهۆی تەقینەوەی مین لە دەوروبەری شاری سنە دوو منداڵ بە ناوەکانی “ئەرشیا نووری” و “پێشڕەو سەمەدی”، بە سەختی بریندار بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گواستراونەتەوە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوون دوو منداڵ بە ناوەکانی ئەرشیا نووری، تەمەن ٩ ساڵ و پێشڕەو سەمەدی، تەمەن ١١ ساڵ، لە نزیکی بنکەی سەربازیی هێزەکانی ڕژیم جێگیر لە گوندی “سەراوقامیش”ی سەر بە شاری سنە، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکان، بارودۆخی تەندروستی پێشڕەو سەمەدی، پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە باشتر بووە، بەڵام ئەرشیا نووری، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ ژووری نەشتەرگەریی ئەو نەخۆشخانەیە گواستراوەتەوە.