فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندابوونی دەیان هاووڵاتیی بەهۆی هاتنی ڕنوو لە گوندی قەرە قیە لە ئازەربایجانی شەرقی
دوشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۲   |  15-05-2023

بەوتەی سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ئازەربایجانی شەرقی، کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گوڵان، بەهۆی بارینی بەفر و هاتنی ڕنوو لە گوندی قەرە قیە، چەندین هاووڵاتیی بریندار بوون.
بە وتەی ناوبراو، بەهۆی ئەم ڕووداوە لانیکەم ١٩ کەس بریندابوون کە بەدوای ئامادەبوونی تیمەکانیان لە شوێنی ڕووداوەکە، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. ناوبراو ڕاشیگەیاند کە ئەم ڕووداوە هیچ زەرەر و زیانێکی گیانی و ماڵی نەبووە.