فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندابوونی هاووڵاتییەک لە کامیاران بەهۆی تەقینەوەی مین
هەینی ۱۰-۰۱-۱۴۰۳   |  29-03-2024

ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەک بە ناوی حەمدی مەحبووبیان، تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی شاری کامیاران بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی “مخابرات”ی کامیاران بووە و لە کاتی بەڕێوەبردنی ئەرکی کاریی خۆی لە “ملەمرواری”ی تووشی ئەم ڕووداوە بووە.
دوای تەقینەوەی مین و برینداربوون و لەدەستدانی قاچی ئەو هاووڵاتییە، بۆ نەخۆشخانەی “کەوسەر”ی شاری سنە گواستراوەتەوە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە سێ شاری جیاجیای کوردستان، سێ هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون و هاووڵاتییەکیش گیانی لەدەست داوە.