برینداربوونی٣ کۆڵبەر بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری بانە
سێشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۰   |  22-02-2022
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەممە، لەسنووری “هەنگەژاڵە”ی بانە سێ کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت بەناوەکانی “کیانووش ڕەئووف” تەمەن ٢٤ ساڵ، “فوئاد بیتووشی” تەمەن ٢٤ساڵ و”ئامانج” کە لە کۆڵیان دەبرد، بەهۆی تەقینەوەی مین بە توندی برینداربوون و بۆ چارەسەری پزێشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە کراون.
شایانی باسە، کۆماری ئیسلامی بە جێ پاک کردنەوەی ناوچە سنوورییەکانی ئێران لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی عێراق و ئێران، ئێستاش خەریکی چاندنی مینە و بەو هۆیەوە ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە کاسبکاران و خەڵکی مەدەنی ناوچە سنوورییەکان، بە هۆی تەقینەوەی مین دەبنە قۆربانی.