خالید خۆشنوودی و شەش کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی “ئەشکان، ئەنوەر، کارزان، ڕەحمان، موختار و بێهروز” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە، بەسەختی بریندار بوون. دەوترێت دۆخی تەندروستیی دوو کەس لەو کۆڵبەرە بریندارانە ناجێگیرە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، ٢٠ی خەزەڵوەر، خالید خۆشنوودی، خەڵکی شاری سەقز و ٣ کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ئەشکان، ئەنوەر و کارزان، خەڵکی گوندی “کیلەشین”ی سەر بەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری بانە بریندار بوون. هەروەها ٣ کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ڕەحمان، خەڵکی شاری دیواندەرە، موختار، خەڵکی شاری مەریوان و بێهروز، خەڵکی شاری بانە کە تاکوو ئێستا ناوەکانیان نەزانراوە، لەگەڵ ئەو چوار کۆڵبەرەی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی چەکی ساچمەیی ئەو هێزانە، بە سەختی بریندار بوون.