برینداربوونی حەوت کۆڵبەر لە سنووری شاری نەوسوود
پێنجشەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۰   |  10-03-2022
شەوی سێشەممە ١٧ی ڕەشەمە، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کرد، کە لە ئاکامدا ٣ کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بە ناوەکانی ”پژمان عەبدی”، ”مەنسوور عەبدی” و” پوریا عەبدولڕەحمانی نەژاد”، بریندار بوون و دەستبەجێ بە یارمەتی خەڵک ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری نەوسوود کران.
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەشەمە، بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەران لە جادەی پاوە بۆ نەوسوود چوار کۆڵبەری دیکەی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوەکانی ”سرووش نەقدی”، ”ئاراس ئەحمەدی تەبار”، ”زەکەریا فیرووزبەخت” و” فەرهەنگ سەحراگەرد” بریندار و بۆ ناوەندە درمانییەکانی شاری پاوە گوازراونەتەوە. بەخۆشحاڵیەوە باری تەندروستی ئەو کۆڵبەرانە جێگیر ڕاگەیەندراوە.