فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی دوو كرێكار كرماشان
هەینی ۲۷-۰۳-۱۴۰۱   |  17-06-2022

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ی نێوان سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێلێك و ماتۆرسیكلتێك له‌ چوارڕێیانی “ئێرشاد“ی شاری كرماشان، دوو كرێكار كه‌ سه‌رقاڵی قیرتاوی شه‌قامه‌كان بوون به‌سه‌ختی بریندار بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ فه‌رمانی شاره‌داری كرماشان كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده شه‌وانه‌ كه‌ شه‌قامه‌كان چۆڵن كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئاسفاڵتی ڕێگه‌وبانه‌كان ده‌كه‌ن.