برینداربوونی دوو هاووڵاتیی بە تەقەی چەند چەکدارینەناسرا لە بانە
یەکشەممە ۱۱-۰۳-۱۴۰۴   |  01-06-2025

بە پێی گرتە ویدیۆێکی بڵاوکراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دوو لاو لە بانە لەئەنجامی تەقەی چەند چەكداری نەناسراو لە كاتی هەوڵدان بۆ پێشگیری لە بڕینەوەی دارستانەکانی زاگرۆس برینداربوون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، دوو لاو بە ناوەكانی “ئاراس سەلامی” و “محەممەد سەلامی”، خەڵكی گوندی کەوپێچی خواروو سەر بە بانە، دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٩ی جۆزەردان لە دوای هەوڵدان بۆ پێشگیری لە بڕینەوەی داری دارستانەكان، كەوتوونە بەر دەسڕێژی گوللەی چەند چەکداری نەناسراو. بە گوێرەی سەرچاوە ئاگادارەكان، ئاراس سەلامی لە نەخۆشخانەی بانە لە ژێر چاوەدێری تایبەتی پزیشكی دایە و محەممەد سەلامی بە هۆی قووڵی برینەكانی بۆ نەخۆشخانەی سەقز گواستراوەتەوە.