برینداربوونی دوو هاووڵاتی لە سۆران
هەینی ۰۳-۰۱-۱۴۰۳   |  22-03-2024
ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خاکەلێوە بە هۆی ڕاوەدوونانی ئۆتۆمبێلێکی سووتەمەنیبەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە شاری سۆران دوو هاووڵاتی بریندار بوون.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: هێزەکانی کەلانتەری شاری سۆران دوای ڕاوەدوونانی ئۆتۆمبێلێکی سووتەمەنیبەر تەقەیان کردووە، کە بووە هۆی ڕووداوێک لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی سووتەمەنیبەر و ماتۆڕسکیلێک. لەم ڕووداوەدا ماتۆڕسوارەکان بریندار بوون.
شایانی باسە کە تا ئیستا ناوی ئەو کەسانەی لەم رووداوەدا بریندار بوون نەزانراوە.