فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی بۆکان لە سنووری بانە
شەممە ۰۴-۰۹-۱۴۰۲   |  25-11-2023

شەوی پنجشەممە لەسەر هەینی ٢ی سەرماوەز، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی “ئیسماعیل ناسری” و “میلاد محەممەدی ڕاد” تەمەن ٢٣ ساڵ، لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە کراونەتە ئامانج و بە سەختی بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ئیسماعیل ناسری لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزەنیزامیەکانەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و لاق و ڕانی بریندار بووە. هەروەها میلاد محەممەدی ڕاد بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گوازتراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بۆکان و بارودۆخی تەندرووستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.