سوبحان مەحموودی، کۆڵبەری خەڵکی شاری ڕوانسەر و کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “کاوە سەعیدپوور”، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنوورەکانی نەوسوود و هەنگەژاڵی بانە بریندار بوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، “سوبحان مەحموودی” خەڵکی ڕوانسەر بە تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووری، لە سنووری نەوسوود بریندارکرا. هەروەها ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی کاوە سەعیدپوور، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندارکرا. لە لایەکی دیکەوە، شەوی یەکشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، “قەسیم کەریمی” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “فیروزیان”ی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، لە کاتی کۆڵبەری و لە بەرزاییی سنوورەکانی نێوان ورمێ و تورکییە، بەهۆی سەرمابردوویی و شەختەلێدانەوە گیانی لەدەست داوە.