فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود
یەکشەممە ۰۵-۰۹-۱۴۰۲   |  26-11-2023

دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانەوە بە سەختی بریندار بوون.
شەوی پێنجشەممە ٢ی سەرماوەز، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی “ئاراس و ئاروین” لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان، لە کاتی ڕاکردن لە دەست هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، لە بەرزاییەکانی ئەو سنوورە بەربوونەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاراس و ئاروین، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایەکانەوە پشت و قاچیان بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گواستراونەتەوە.