برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری پیرانشار
یەکشەممە ۲۹-۱۱-۱۴۰۲   |  18-02-2024
دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی سەعدی مەحموودی و ئومێد ئازەری، لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،، ئێوارەی هەینی ٢٧ی ڕێبەندان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری حاجی عۆمەران سەر بە شاری پیرانشار، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی سەعدی مەحموودی و ئومێد ئازەری خەڵکی پیرانشار بە سەختی بریندار کران. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری “سۆران” لە هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە و سەعدی مەحموودی بەهۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری هەولێر گواستراوەتەوە.