فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود
یەکشەممە ۲۳-۰۷-۱۴۰۲   |  15-10-2023

دوو کۆڵبەر بەناوەکانی “موحسین وەلیوڵڵایی”، خەڵکی جوانڕۆ، “بێهرووز مۆرادی”، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود بریندار کران. ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕەزبەر، موحسین وەلیوڵڵایی، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە دەستڕێژی هێزەکانی هەنگی سنووری جێگیر لە سنووری نەوسوود بریندارکرا. ناوبراو کە پشتی بەسەختی بریندارکراوە بەمەبەستی پێڕاگەیشتن و چارەسەرکردنی پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانی گواستراوەتەوە. لە لایەکی دیکەوە، لەم دواییانەدا کۆڵبەرێک بەناوی  بێهرووز مۆرادی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری نەوسوود بریندار بووە. ناوبراو لە نەخۆشخانەی پاوە، نەشتەرگەری بۆ کراوە و لەو نەخۆشخانە خەوێندراوە. هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیم، ئۆمید کەریمی کۆڵبەری خەڵکی گوندی گۆشخانی سەر بە بەشی شاری سەوڵاوا، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و دەستی بریندار بووه.