برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود
سێشەممە ۰۹-۰۸-۱۴۰۲   |  31-10-2023
“مەسعەب کاکایی” و “سەلاح ئەحمەدی”، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسود بریندار بوون.
ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەر، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بریندار بوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە کۆڵبەرەکان بریندار بوون.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر ناوی کۆڵبەرە بریندارەکانی دیکە لەبەردەستدا نییە.