فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری شارەکانی بانە و نەوسوود
چوارشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۲   |  07-02-2024

دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی مەهاباد و جوانڕۆ لە سنوورەکانی هەنگەژاڵی بانە و نەوسوود لە نزیک پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی بریندار بوون.
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندان، حاسڵ کوورانی تەمەن ٢٠ ساڵە و خەڵکی شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ڕانی بە سەختی بریندار بووە.
هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا، نەریمان عەزیزی خەڵکی گوندی «زێڕان» سەر بە شاری جوانڕۆ، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی بۆ سەر کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود ٦٠٠ پارچە ساچمەی بەر کەوتووە و بریندار بووە.
شایانی باسە کە پزیشکەکان بۆ دەرهێنانی ساچمەکان لە جەستەی ئەم کۆڵبەرە بڕە پارەیەکی زۆریان داوا کردووە کە ئەم کۆڵبەرە نەیتوانیوە ئەم بڕە پارەیە دابین بکات.