برینداربوونی دەیان هاووڵاتیی مەدەنی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
هەینی ۲۳-۰۳-۱۴۰۴   |  13-06-2025

لەئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر بنکە نیزامی و ستڕاتژییەکانی کۆماری ئیسلامی لە تاران و شارەکانی دیکە بە تایبەت بۆروومانی لانیکەم ١٠ گەڕەکی شاری تاران، بە دەیان هاووڵاتیی مەدەنیی برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیەنەرەکانی فەرمی، هەتا ئێستا لانیکەم ٥٠ کەس کە ژمارەیەکیان منداڵن، بەهۆی ئەم هێرشانەوە برینداربوون. هاوکات بەڕێوەبەری یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران باسی لە گیان لەدەستدانی چوار منداڵ کردووە.