برینداربوونی دەیان کەس لە سوئیس بەهۆی چوونەدەرەوەی قەتار لە هێڵی ئاسن
شەممە ۱۲-۰۱-۱۴۰۲   |  01-04-2023
بەوتەی پۆلیسی سوئیس، دوو قەتاری ناوچەیی لەم وڵاتە له دوو ڕووداوی جیاجیا لە هێڵی ئاسن چوونەتە دەرەوە و بەهۆیەوە بە دەیان کەس بریندار بوون.
به پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ڕووداوانە ڕۆژی هەینی ١١ی خاکەلێوە لە شارەکانی “لۆشێر” و “بێرن زۆم هاڤ” لە نزیک شاری بێرن ڕوویداوە. شایانی باسە، لە شاری بێرن زۆم هاڤ ١٢ کەس لەوانە سێ منداڵ برینداربوون. هەروەها چەندین کەس لە شاری لۆشێر بە هۆی چوونەدەرەوەی قەتار لە هێڵی ئاسن بریندار بوون.