برینداربوونی زیاتر لە ٥٠٠ کەس بەهۆی پێکدادانی دوو قەتار لە چین
هەینی ۲۴-۰۹-۱۴۰۲   |  15-12-2023
ڕۆژی هەینی ٢٤ی سەرماوەز، لەئەنجامی پێکدادانی دوو قەتاری مێترۆ لە شاری پێکەن پێتەختی چین، ٥١٥ کەس برینداربوون و دەستبەجێ گوازترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەوتەی کاربەدەستانی چین، لەم ژمارەیە ١٠٢ کەسیان تووشی شکانی دەست، لاق و سەر بوون. ڕاشیانگەیاندووە کە لەم ڕووداوەدا، کەسیک گیانی لەدەست نەداوە. هاوکات میدیاکانی چین ڕایانگەیاندووە، کە ئەم ڕووداوە لە دەرەوەی توونێل ڕوویداوە و هۆکارەکەشیان گەڕاندووەتەوە بۆ بارینی لەڕادەبەدەری بەفر لەمشارە.