فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی ساڵح ساڵحی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە بانە
دوشەممە ۲۵-۰۱-۱۴۰۴   |  14-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۲۳ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، ساڵح ساڵحی خەڵکی گوندی “بێکەش”ی سەر بە شاری بانە و باوکی دو منداڵ، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار کرا.
شایانی باسە، ساڵح ساڵحی، لە ناوچەی “زڵە”ی بانە، لە بەشی سەر و پشتدا کراوەتە ئامانجی گوللەی هێزە حکومەتییەکان. ئەو هاووڵاتییە بەهۆی سەختیی برینەکانی لە بانەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سنە گواستراوەتەوە و لە بەشی چاودێریی تایبەتی نەخۆشخانەدا خەوێندراوە و بارودۆخی تەندروستیی جێی نیگەرانییە.