فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۲   |  24-07-2023

سێ کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوەکانی “سرووش ئیبراهیمی”، “نیما ڕەحیمی”، و “پارسا”، خەڵکی نەوسوود سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ٣١ی پووشپەڕ، سێ کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ، بەناوەکانی “پارسا” خەڵکی گوندی شێخان، “نیما ڕەحیمی” خەڵکی گوندی تەشار و هەروەها “سرووش ئیبراهیمی” دانیشتووی شاری نەوسوود، کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و بریندار بوون. شایانی باسە، ئەم سێ کۆڵبەرە لاوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە گواستراوەنەتەوە و بارودۆخی تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە.