فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۰۱-۰۸-۱۴۰۲   |  23-10-2023

لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم جێگیر لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بۆ سەر کاروانی کۆڵبەران، سێ کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەر، ماهان بەرزەگەر، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “نەیڕێژ” سەر بە سەلاسی باوەجانی و دوو کۆڵبەری دیکەی خەڵکی ئەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود بریندار بوون. شایانی باسە، ئەو کۆڵبەرانە سەر، کەمەر و لاقیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندارکراوە و باری تەندروستییان جێگیر ڕاگەیەندراوە.